هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری گه‌وره له باشوری گه‌روی هورمز مینی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و ئاگری گرتوه.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری گه‌وره به‌ناوی "ئالگایا"، له رێڕه‌وی باشوری گه‌روی هورمز مینی ده‌ریایی پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌و توشی رودا بوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ئه‌نجامدا كه‌شتییه‌كه گڕی گرتوه‌و هه‌وڵه‌كان بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه بێ ئاكام بون و ته‌واوی كه‌شتییه‌كه گڕی گرتوه.
سوپای پاسداران پێشتر رایگه‌یاندوه كه ئه‌و ڕێڕه‌وی باشوری گه‌روه‌كه كه له‌لایه‌ن عومانه‌وه راگه‌یه‌ندراوه‌و ئه‌مریكا ده‌ڵێت، پارێزگاری لێده‌كه‌ن، "مه‌ترسیدار" و "نایاسییه."
فه‌رمانده‌یی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌مشه‌ویدا ئاماژه به‌وه‌داوه كه پێشتر هۆشدارییان داوه لەباره‌ی مەترسیداربونی ئەم ڕێڕه‌وه ناڕێگەپێدراوە. جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه گەروی هورمز داخراوە و تا ئێستاش لەژێر کۆنترۆڵی زیره‌كانه‌ی ئێمەدایە.