هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ، سێیەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی ئەمریکی لە جۆری MQ-1 لە ئاسمانی گەرووی هورمز خراوەتە خوارەوە.
ئاوێنە: ئاژانسی تەسنیم لەزاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، فڕۆکە بێفڕۆکەوانییەکەی سەربە هێزی ئەمریکا، لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی پێشکەوتووی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستنیشان کراوە و پاشان لە ئاسمانی گەرووی هورمز تێکشکێندراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم ئۆپەراسیۆنە لەچوارچێوەی تۆڕی یەکگرتووی بەرگریی ئاسمانیی ئێران ئەنجام دراوە.
بەپێی هەمان سەرچاوە، لە ماوەی "شەڕی سەپێندراو"دا، بەرگریی ئاسمانیی ئێران دەڵێت؛ سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کە بە ناوی پێشێلکردنی ئاسمانی وڵاتەکە ناسێنراون، خراونەتە خوارەوە. لەنێوان ئەو فڕۆکانەدا لوکاس، هورمز، MQ-1 و MQ-9 هەبوون.
پێشتریش، بەشی راگەیاندنی گشتیی سوپای پاسداران چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ڕایگەیاندبوو کە بەلەمێکی بێ سەرنشینی ئەمریکی لە نزیک دەروازەی گەرووی هورمز تێکشکێندراوە.