نمونەیەک لە کۆبوونەوەی سەکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا و سێنتکۆم و وڵاتە عەرەبییەکان
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاکسیۆس، سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا لە ئەڵمان بە پێشنیاری سێنتکۆم لەگەڵ ٧ وڵاتی عەرەبی و ئیسرائیل کۆبوونەتەوە.
ئاوێنە: ماڵپەڕی ئاکسیۆس بەپشتبەستن بە لێدوانی دوو بەرپرسی ئیسرائیلی بڵاویکردووەتەوە، هەفتەی ڕابردوو سەرکردە سەربازییە باڵاکانی ئەمریکا، ئیسرائیل، سعودیە، ئیمارات، بەحرەین، کوێت، قەتەر، ئوردن و میسر لە کۆبوونەوەیەکی نهێنیدا لە ئەڵمانیا کۆبوونەتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی شەڕ کراوە لەگەڵ ئێران و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
هەر بەپێی ئەو ماڵپەڕە، ئەم کۆبوونەوە نهێنییە بە پێشنیاری براد کوپەر، فەرماندەی سێنتکۆم، بەڕێوەچووە.
هاوکات سەرچاوەکانی ئاکسیۆس ئاشکراشیانکردووە "براد کوپەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرکردە سەربازییەکانی ئیسرائیل و وڵاتە عەرەبییەکان لە ئاگاداریی پلانی ئەمریکا بۆ زیادکردنی هاتووچۆی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز کردووە".