وێڕای ئەوەی سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوەدەکات کە کە ئێران وەکو جاران "زۆردار" نەماوە، دەشڵێت "راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خول لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێککەوتن".
ئاوێنە: دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە له وتارێكدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك وتی "ئایندەی ئەمریکا زۆر گەشاوەیه‌و، ئابوورییەکەی جێگه‌ی ئیرەیی جیهانە".
لەبارەی ئێرانەوە دەڵێت "ئێران پێشەنگی پاڵپشتیكارانی تیرۆریزمی جیهانە و من داوایان لێدەکەم ڕێککەوتنێک بکەن، بەڵام سەرکردەکانیان بەردەوامن لە ڕەتکردنەوە. هەروەها ئێران زۆرداری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو، به‌ڵام ئێستا ئیتر وا نه‌ماوه".
ترەمپ زیاتری وت "لە ساڵی 2025دا بە هێرشی ئاسمانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانمان وێران کرد. دوای ئەوەی هەموو دەرفەتێکم بە ئێران دا، بڕیارمدا دەستوەردان بکەم بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی ڕووبەڕووی مۆته‌كه‌یه‌كی دیکە نەبینەوە. هەروەها لەبەرامبەر کۆتایهێنان بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و پاڵپشتیکردنی تیرۆر، هاوکاری ئابووریم خسته به‌رده‌م ئێران کرد، بەڵام ئەوان ڕەتیان کردەوە و ئەوەش هەڵەیەکی گەورە بوو".
بەوتەی سەرۆکی ئەمریکا "هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا به‌مدواییه پاسه‌وانی دابینكرد بۆ تێپه‌ڕینی زیاتر له ملیارێك به‌رمیل نه‌وت له گه‌رووی هورمزه‌وه".
ترەمپ گرنگترین خاڵ ئاشکرا دەکات و دەڵێت "باوەڕم وایە راستەوخۆ دوای هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خول لەگەڵ ئێران دەگەینە ڕێککەوتن، بەڵام ـ شتێکی نالۆژیکییە دوای هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خول ئێران رێککەوتنمان له‌گه‌ڵ نەکات".
ئەمەش کۆمەڵێک لە وتەکانی دیکەی سەرۆکی ئەمریکایە:
ـ ئێمە تەقەمەنی زیاترمان هەیە لەوەی پێویستمانە، بە پێچەوانەی ئەوەی ترسنۆک و خائینەکان دەیڵێن.
ـ داوا لە هەموو وڵاتان دەکەم لە چەسپاندنی گەمارۆی ئابووری بۆ سەر ئێران لەگەڵمان بن.
ـ بڕیارێكی گه‌وره‌م له‌به‌رده‌مدایه سه‌باره‌ت به ئێران، ئایا رێككه‌وتنێك ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵیدا كه بیكات به ده‌وڵه‌تێكی زۆر مه‌زنتر یاخود به‌ته‌واوه‌تی له‌ناوی ده‌به‌ین.
ـ به‌مزوانه 18 کارگەی گەورەی چه‌ك و تەقەمەنی ده‌كرێنه‌وه، كه له‌لایه‌ن کۆمپانیا پێشەنگەکانی بەرگرییه‌وه له جیهاندا دروستكراون.
ـ ئەم کارگە نوێیانەی تەقەمەنی وامان لێدەکەن زۆر خێراتر پێداویستی بۆ هاوپەیمانەکانمان دابین بکەین.
ـ ئێران چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت لە هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولدا ئاستم چۆن ده‌بێت، بەڵام ئەوەی ئەوان نازانن کە من کاندید نیم.
ـ به هه‌ر رێگایه‌ك بێت ئه‌و كێشه له‌گه‌ڵ ئێران چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ـ زووتر لەوەی چاوەڕێ ده‌كرێت کۆتایی بە شەڕی ئۆکرانیا دەهێنین.
ـ ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنێك له‌باره‌ی گرینلانده‌وه واژۆ ده‌كه‌ین.