مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، هیچ كه‌س له ناوچه‌كه به‌ته‌نیا خاوه‌نی ئاسایش نابێت، یان پێكه‌وه ئاسایش به‌دی ده‌هێنین، یاخود پێكه‌وه ده‌چینه ژێر باری ناسه‌قامگیری.
ئاوێنه: مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له‌میانی وته‌یه‌كدا له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له نیویۆرك ئاماژه به ئاسایشی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا و رایگه‌یاند"هیچ كه‌سێك له‌م ناوچه‌یه به‌ته‌نیا خاوه‌نی ئاسایش نابێت، یا پێكه‌وه ئاسایش له‌ناوچه‌كه به‌دی ده‌هێنین یان پێكه‌وه ده‌چینه ژێر باری ناسه‌قامگیری."
پزیشكیان له‌باره‌ی قسه‌كانی دوێنێی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به نیشانه‌ی به‌كارهێنانی "لۆژیكی ھێز" ناوبرد‌و وتی، هه‌ڕه‌شه‌كردن، گه‌لی ئێران یه‌كگرتوتر ده‌كات.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێران "ده‌ستدرێژیكاران په‌شیمان ده‌كاته‌وه."
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا پزیشكیان وتی "ئیسرائیل خۆی خاوه‌نی بۆمبی ئه‌تۆمییه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا هیچ پشكنینێك له‌و وڵاته ئه‌نجام نه‌دراوه‌و له ئێران پكشنین ده‌كرێت. ئیسرائیل خه‌ڵك ده‌كوژێت به‌ڵام ئێران سزا ده‌درێت."
ئه‌و جه‌ختیشی كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی ده‌ست له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی بۆ بواری مه‌ده‌نی هه‌ڵناگرێت.
وتیشی، ئێمه هێزمان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین نه‌ك ده‌ستدرێژی بكه‌ینه سه‌ر وڵاتانی تر.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بۆ به‌رگریكردن له‌خۆمان له جه‌نگ ناترسین و بۆ ئاشتیش له دانوستان هه‌ڵنایه‌ین.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، تاران چاوی له به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نییه به‌ڵام ده‌ستبه‌رداری "زانستی ئه‌تۆمی" و "ته‌كنه‌لۆژیای ئاشتییانه" نابێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وتی، ئێران رێگه‌نادات هاتوچۆی ده‌ریاییمان له‌ده‌ست بسته‌نن ته‌نانه‌ت له ئاوه‌كانی خۆشمان‌دا.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئاسایشی هاتوچۆی ده‌ریایی به‌وه‌ی كه ئاسایشی وڵاتانی كه‌ناراو بخرێته مه‌ترسییه‌وه، به‌ده‌ست نایه‌ت.
نوێنه‌ری ئه‌مریكا له سه‌ره‌تای وته‌كه‌ی پزیشكیانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی جێهێشت.