موحسین ره‌زایی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران هۆشداری ده‌داته وڵاتانی دراوسێی كه ئه‌گه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا بۆ قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی ئێران جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌وا فڕۆكه‌خانه‌كانیان په‌كده‌خه‌ن.
ئاوێنه: موحسین ڕەزایی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای ره‌سمی وڵاته‌كه‌ی هۆشداری دایە وڵاتانی دراوسێ کە، "ئەگەر هاوکاربن له سه‌پاندنی گەمارۆ ئاسمانییەکانی ئەمریکا له‌سه‌ر ئێران، فڕۆکەخانەکانی ئەوانیش ناتوانن گه‌شتیان هه‌بێت."
ئەو وتی: "نابێت گه‌شته‌كانی بازرگانانی ئێمە سنوردار بکەن، گه‌شته‌كانی ئێمە ئەنجام نەدرێن و كاڵاكانمان لە ڕێگەی ئاسمانییەوە هاوردە نەکرێن؛ ئێوه هاوکاری ئەمریکییەکان بکەن و ئێمەش بوەستین و سەیر بکەین."
گەمارۆ ئاسمانییەکانی ئەمریکا له‌سه‌ر کۆمپانیاکانی هێڵی ئاسمانیی ئێران لە ئه‌مڕۆوە چوه‌ته بواری جێبه‌جێكردن. گه‌شته‌كانی ئێران بۆ زۆرێک لە وڵاتان هەڵوەشێندراونەتەوە، بەڵام هەندێک لە وڵاتان هێشتا پێشوازی لە فڕۆکە ئێرانییەکان دەکەن.
موحسین ڕەزایی لە هەمان کاتدا وتی، ڕاپۆرتەکان دەربارەی گفتوگۆكان لەگەڵ شاندە جیاوازەکان لە پەراوێزی کۆبونەوەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان "دانوستانن نین، بەڵکو تەنیا ڕاگەیاندن و جێبەجێکردنی مەرجەکانە."
ئەو وتی، هیچ بابەتێکی نوێ دەربارەی زیادکردن یاخود کەمکردنەوەی مەرجەکان نەهاتوەتە ئاراوە و تا ئەم مەرجانە جێبەجێ نەکرێن گه‌روی هورمز ناکرێتەوە.
رەزایی جەختی کردەوە کە ئێران "حەوت مەرجی هەیە نەک سێ مەرج."
وتیشی "دو سێ ڕۆژە بەرپرسانی ئێران گەیشتونەتە یەکدەنگی و بڕیار دراوە بە نێوه‌ندگیره‌كان بڵێین مەرجەکانی ئێران چین."
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران وتی، بەر لە گه‌شته‌كه‌ی عەباس عێراقچی و مەسعود پزیشکیان بۆ ئەمریکا، سەرۆک کۆمار کۆبونەوەیەکی ڕێکخست لەسەر ئەوەی چی بابەتێک لە نیویۆرک بخرێتەڕو و بڕیار درا کە هەر ئەم مەرجانە بەوانیش ڕابگەیەندرێن.