به‌وته‌ی به‌رپرسێكی ئه‌مریكی كه قسه‌ی بۆ ئاژانسی رۆیته‌رزكردوه، دوێنێ چوارشه‌ممه، نزیكه‌ی 60 كه‌شتی بازرگانی به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕیون و زۆرترین نه‌وتی خاوی رۆژانه‌یان له سه‌ره‌تای مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه گواستۆته‌وه.
ئاوێنه: ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرابكرێت، به ئاژانسه‌كه‌ی وتوه، نزیكه‌ی 40 له‌و كه‌شتییانه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریكا كردوه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری‌یان لێبكه‌ن و به كۆی گشتی نزیكه‌ی 22 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان گواستۆته‌وه.
رۆیته‌رز هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه نەیانتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ڕاستی ئەو ئامارانە پشتڕاست بكه‌نه‌وه كه بەرپرسە ئەمریکییەکە خستونییەتەڕو.
پێش ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئه‌مریكاو ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران لە 28ی شوباتدا، بە شێوەیەکی ئاسایی ڕۆژانە نزیکەی 125 کەشتیی بازرگانیی گەورە به گه‌روی هورمزدا تێپه‌ڕده‌بون، لەوانە كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر، کەشتیی گواستنه‌وه‌ی گاز، کەشتیی کەلوپەل و كاڵا‌و کەشتیی کۆنتێنەر.
ڕۆیتەرز پێشتر لەمڕۆدا لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاویکردەوە کە دانوستانکارانی ئەمریکی و ئێرانی لە نیویۆرک تاوتوێی چاره‌سه‌رێكی قۆناغ بە قۆناغ دەکەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی نێوانیان، به‌شێوه‌یه‌ك كه کردنەوەی گه‌روی هورمز لەلایەن تاران و هەڵگرتنی ئابڵۆقەی ئابوریی سەر ئێران لەلایەن واشنتۆنەوە، له‌خۆبگرێت.