بەهۆی کێشەیەک لە سیستەمی سوکاندا؛ فۆلکسواگن و ئاوودی زیاتر لە دوو ملیۆن ئۆتۆمبێل بانگهێشت دەکەنەوە
  2026-09-25     

هەردوو کۆمپانیای زەبەلاحی بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێل، فۆلکسواگن و ئاوودی، بڕیاریانداوە زیاتر لە ٢.١ ملیۆن ئۆتۆمبێل لە سەرتاسەری جیهاندا بانگهێشت بکەنەوە. ئەم هەنگاوەش دوای دەرکەوتنی کێشەیەک دێت لە سیستەمی سوکانی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا، کە ڕەنگە کاریگەری نەرێنی بخاتە سەر توانای شۆفێر بۆ کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلەکەی.

ئاوێنە: ​لەم بارەیەوە، یانەی ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی (ADAC) ڕوونیکردووەتەوە، کە ئەم کێشەیە لە خراپترین دۆخدا دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای کۆنترۆڵکردنی ئۆتۆمبێلەکە، یانیش لەکارکەوتنی سیستەمی سوکان بە تەواوەتی، ئەمەش مەترسییەکانی دروستبوونی ڕووداوی هاتوچۆ بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

​بەپێی ئامارەکان، تەنها لە ناوخۆی ئەڵمانیا ئەم هەڵمەتی بانگهێشتکردنەوەیە نزیکەی ٩٦٠ هەزار ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە. لەو ژمارەیەش، نزیکەی ٩٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلیان سەربە کۆمپانیای فۆلکسواگنن و ٦٠ هەزاری تریشیان هی کۆمپانیای ئاوودین.

​ئەو مۆدێلانەی کە کێشەکەیان تێدایە:

هەڵمەتەکە کۆمەڵێک جۆری جیاوازی ئۆتۆمبێل دەگرێتەوە، کە بریتین لە:

​مۆدێلەکانی کۆمپانیای فۆلکسواگن: هەریەک لە (Golf، Golf Variant، Tiguan، Touran، لەگەڵ Caddy) کە لە نێوان مانگی ئەیلولی ٢٠١٣ و تەمموزی ٢٠٢٤ بەرهەم هێنراون.

​مۆدێلەکانی کۆمپانیای ئاوودی: تەنها مۆدێلی (Audi Q3) دەگرێتەوە کە لە نێوان تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ و ئایاری ٢٠٢٤ دروستکراون.

​لە کۆتاییدا، گرووپی فۆلکسواگن دڵنیایی داوەتە شۆفێران کە سەرجەم پرۆسەکانی پشکنین و چاککردنەوەی ئەو کێشەیە لە بنکەکانی خزمەتگوزارییان بەبێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێن. هەروەها جەختیشیان لەوە کردووەتەوە کە خۆشبەختانە تاوەکو ئێستا هیچ ڕووداوێکی هاتوچۆ یان حاڵەتێکی برینداربوون کە هۆکارەکەی پەیوەست بێت بەم کێشەیەوە، تۆمار نەکراوە.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وەڵامی ئەردۆغان دەداتەوە: "ئێمە ئەو کوردانە نین کە لە تورکیادا دەیانچەوسێنیتەوە"
نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لە کوژرانی کۆڵبەرانی کورد دەکات
میدیای ئێران: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كان بۆ هه‌شت وڵات به‌رده‌وامن
دادوه‌رێكی ئه‌مریكا قه‌ده‌غه‌ی چونه‌ژوره‌وه‌ی سێ ده‌زگای راگه‌یاندنی بۆ كۆشكی سپی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌
نه‌تانیاهو له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان: ئه‌گه‌ر ترسنۆكێكی دیكه‌ له‌ هۆڵه‌كه‌دا ماوه‌ داوای لێده‌كه‌م بچێته‌‌ ده‌ره‌وه‌
ڕێککەوتنێکی نوێ: تورکیا بنکەی سەربازیی بەعشیقە ڕادەستی عێراق دەکات
“٣٤ هەزار فەرمانبەری عێراق نەخوێندەوار و بێ بڕوانامەن”
عه‌زیز ئه‌حمه‌د: حكومه‌تی هه‌رێم زیاتر له‌ 9 ملیار دۆلار قه‌رزاری كۆمپانیاكانی كه‌رتی كاره‌بایه‌
قوباد تاڵه‌بانی: تا ئێستاش پێداگرین له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شیی راسته‌قینه‌
عەلی زەیدی ڕەزامەندی لەسەر ١٥٠ هەزار پلەی دامەزراندن لە بودجەی فیدراڵیدا دەردەبڕێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×