به‌پێی میدیای ئێران گه‌شته‌كانی ده‌ره‌كییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له تاران ته‌نیا بۆ پێنج وڵات هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: ئاژانسی فارس نیوز، نزیك له سوپای پاسداران بڵاویكرده‌وه، به‌پێی خشته‌ی گه‌شته ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی، 19 گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌بوه كه 75%یان كاران.
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، فڕۆكه‌خانه‌كانی ئه‌م پێنج وڵاته گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه: عێراق، جۆرجیا، ئیمارات، ئازه‌ربایجان و عومان.
به‌ڵام به‌قسه‌ی ئاژانسه‌كه، گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه بۆ توركیا، چین، ئه‌رمه‌نستان، روسیا، ئه‌فغانستان، پاكستان، تایله‌ند، ڤێتنام، ئۆزبه‌كستان، مالیزیا، تونس، قیرغیزستان، كازاخستان و ماكاو به‌رده‌وامن.
وه‌ك فارس نیوز ئاماژه‌ی پێداوه كۆمپانیاكانی هێڵی ئاسمانی ئێران خه‌ریكی دانوستانن بۆ كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی نوێ بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كانیان.
چوار رۆژه سزای ئه‌مریكا بۆ قه‌ده‌غه‌ی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێران چۆته بواری جێبه‌جێكردن و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین فڕۆكه‌خانه له چه‌ند وڵاتی جیاجیا گه‌شته‌كانی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئێرانیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.