بەڕێوەبەری گشتیی "ڕۆساتۆم" ڕایگەیاند، ٨٠ کارمەندی کۆمپانیاکەیان گەڕندووەتەوە بۆ چەند شوێنێکی نوێ لە ئێران تاوەکو لێکۆڵینەوە بکەن بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی وزەی ناوەکی.
ئاوێنە: ئەلێکسێی لیخاتشۆف، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ڕوسیی (ڕۆساتۆم) وتی "٨٠ کارمەندی "ڕۆساتۆم" گەڕاونەتەوە بۆ ئێران، بەشداری دەکەن لە پرۆژەی دروستکردنی دوو یەکەی نوێ لە وێستگەی وزەی ناوەکیی بوشەهر، کە توانای بەرهەمهێنانی گەورە و بچووکی هەیە".
وتیشی "کۆمپانیای ڕوسی بەردەوامە لە هاوکاریی خۆی لەگەڵ ئێران لە بواری ناوەکیی ئاشتیانەدا".
ئاماژەی بەوەشدا، لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان شوێنی ئەگەری بۆ پرۆژە ناوەکییە نوێیەکان لەناو تاراندا لەخۆدەگرن.