سوپای پاسداران: کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا ٥٠٠ کیلۆمەتر لە گەرووی هورمز دووردەکەونەوە
  2026-09-29     

وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، هێزە دەریاییەکانی واشنتۆن بە ناچاری لانیکەم ٥٠٠ کیلۆمەتر لە گەرووی هورمز پاشەکشەیان کردووە.

 

ئاوێنە: سەردار حوسێن موحێبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی "تەسنیم"ی وت "پێش گرژییە سەربازییەکانی ئەم دواییە نێوان ٣٠ بۆ ٤٠ کەشتی و پاپۆڕی جەنگیی ئەمریکی لە ناوچەی کەنداودا جێگیر بوون، بەڵام ئەمڕۆ دۆخەکە بە تەواوی پێچەوانە بووەتەوە".

وتیشی "ئێستا تەنانەت یەک کەشتیی ئەمریکیش لە کەنداودا نەماوە؛ تەنانەت لە بنکەی کەشتیگەلی پێنجەمی ئەمریکاش لە بەحرەین، هیچ کەشتییەکی جەنگی یان بەلەمێکی سەربازی بوونی نییە".

موحێبی رونیشیکردەوە "کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ترسی لێدانەکانی ئێران، لانیکەم ٥٠٠ کیلۆمەتر لە دەروازەی گەرووی هورمز دوورکەوتوونەتەوە. هەربۆیە هەڕەشەکانی ئێستای واشنتۆن تەنیا هەوڵێکە بۆ ئەوەی ئەم شکستە ئاشکرایەی خۆیان وەک سەرکەوتن پیشانی جیهان بدەن".

ناوراو بە ئاماژەدان بە پەیامەکەی دوێنێی رابەری ئێران و جەختیکردەوە "سوپای ئەمریکا بەم زووانە ناچار دەبێت لە دەریای عەرەبیش بکشێتەوە، چونکە سوپای ئەو وڵاتە لە بنەڕەتدا توانای بەڕێوەبردنی 'جەنگێکی درێژخایەن و بەردەوام'ی نییە و تووشی داڕمان بووە".

ئەو فەرماندەیەی سوپای پاسداران ئاماژەی بە کەشتییە فڕۆکەهەڵگرەکانی وەک ئەبراهام لینکۆڵن و جێراڵد فۆرد کرد و وتی "بەهۆی درێژەکێشانی شەڕ و تێچووی زەبەلاحی مانەوەیان لە ناوچەکە، تووشی داڕمان و ماندووبوونی سەربازی بوون".

وەک وتەبێژەکە دەڵێت، "ستراتیژی تاران بریتییە لە چەسپاندنی "رێگریی هەمیشەیی" بە جۆرێک کە هیچ لایەنێک جورئەتی پەلاماردانی ئێرانی نەبێت".

"ئێمە ڕێگە نادەین هێزە دەستدرێژیکارەکان لە ناوچەکەدا بمێننەوە و تا ئەو کاتەی ئەمریکا بە تەواوی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەدەرنەنێین و تێچوویەکی قورسی بەسەردا نەسەپێنین، لە هەوڵەکانمان ناوەستین". سەردار حوسێن موحێبی وای وت

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
ره‌حمان غه‌ریب بۆ میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی: شەڕی تۆخكردنی زۆنچێتی و كۆنەقین بوەستێنن
سوپای پاسداران: درۆنێكی ئه‌مریكیمان له‌ ئاسمانی گه‌روی هورمز تێكشكاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×