دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، جارێکی دیکە بە توندی ڕەخنەی لە هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆسەر پاڵاوگە نەوتییەکانی ڕوسیا گرت و داوایکرد سەرۆکایەتی ئۆکرانیا بە سەرۆکێکی نوێ بسپێردرێت، لە جیاتی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی.
ئاوێنە: ئەمڕۆ شەممە، دۆناڵد ترەمپ لە کۆشکی سپی و لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەنوساندا وتی "لە شەڕی دژی ڕوسیا زێلێنسکی هەرچیت دەوێت بیکە، بەڵام پاڵاوگە نەوتییەکان مەکە بە ئامانج".
ترەمپ بە توندی لەبارەی سەرۆکی ئۆکرانیاوە دەڵێت "باشترە هەرچی زووە دەست لەم کارە نەفرەتلێکراوە هەڵبگرێت".
سەرۆکی ئەمریکا وتیشی "کاتی ئەوە هاتووە ئۆکرانیا سەرۆکێکی نوێی هەبێت؛ سەرۆکێک کە ڕازی بێت شەڕەکە کۆتایی پێبهێنێت".
ئەم قسانە یەک ڕۆژ دوای ئەوە دەکرێن کە ترەمپ ڕایگەیاند، لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا، ڕێککەوتووە بۆ کەمکردنەوەی کاتیی سزا ئابوورییەکان لەسەر هەناردەکردنی گازویلی ڕوسیا. بە وتەی ناوبراو، ئامانج لەم ڕێککەوتنە کۆنترۆڵکردنی بەرزبوونەوەی توندی نرخی سووتەمەنییە، لە ئاستەنگی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا.
لەبرامبەریشدا زێلێنسکی ئەم ڕێککەوتنەی بە "دیارییەک بۆ کرێملین" وەسفکرد و هۆشدایدا کە داهاتی بەدەستهاتوو لە فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکانی ڕوسیا دەتوانێت یارمەتی بەردەوامبوونی شەڕی دژی ئۆکرانیا بدات.