دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، روسیا‌و ئۆكرانیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی یه‌كدی.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له سه‌كۆی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند، روسیا‌و ئۆكرانیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی یه‌كدی و ئه‌وه‌شی به "ئاگربه‌ستی وزه" ناو بردوه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، رێككه‌وتنه‌كه ده‌ستبه‌جێ و له‌م ساته‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، نابێت ئاگربه‌سته‌كه پێشێل بكه‌ن.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا زانیاریی زیاتری له‌وباره‌یه‌وه نه‌خستۆته‌ڕو.