هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی بۆ شه‌ڕی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه سعودیه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، جارێكی تر فڕۆكه‌خانه‌ی ریاز بۆردومان كرا‌و هه‌روه‌ها به‌رپه‌رچی موشه‌كێكی كروزیشیان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه داوه‌ته‌وه.
ئاوێنه: هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به ته‌نێكی نه‌ناسراو هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌لیك خالید له ریازی پایته‌ختی سعودیه‌و هێرشه‌كه هۆڵی ژماره 4ی گه‌شتیارانی له فڕۆكه‌خانه‌كه كردۆته ئامانج.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه ئاگركهوتۆتهوهو لایه‌نه تایبه‌تمه‌نده‌كان گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی.
چه‌ند خوله‌كێك دوابه‌دوای ئه‌وه هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی له راگه‌یه‌ندراوێكی دیكه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی، به‌رپه‌چی موشه‌كێكی داوه‌ته‌وه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه‌و موشه‌كه‌كه تێكشكێندراوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ هێرشكرایه سه‌ر ئه‌و فڕۆكهخانهیهو له ئاكامدا 12 كه‌س كوژران و 309 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.