دوای دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، روسیا‌و ئۆكرانیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی یه‌كتر، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌ڵێت، ئاگاداری رێككه‌وتنه‌كه نییه.
ئاوێنه: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بێ ئاگایی خۆی له‌و رێككه‌وتنه راگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه له‌ژێر ناوی "ئاگربه‌ستی وزه" له‌نێوان روسیا‌و ئۆكرانیا راگه‌یه‌ندرا.
زێلێنسكی رایگه‌یاند "ڕاگەیاندنی ئاگربەستەکە (له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه) هەواڵێکی نوێ بو بۆ من. بەڵام ئەگەر ڕوسەکان ڕازی بن لەسەر ئاگربەستی وزە، ئۆکرانیاش ڕازی دەبێت. ئەگەر سەرۆک ترەمپ لەگەڵ پۆتین لەسەری ڕێککەوتوە - تکایە پێمان بڵێت کەی ئاگربەستەکە دەستپێدەکات - ئێمە ئامادەین و قبوڵی دەکەین."
تره‌مپ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له سه‌كۆی تروس سۆشیاڵ رایگه‌یاند، روسیا‌و ئۆكرانیا رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی یه‌كدی و ئه‌وه‌شی به "ئاگربه‌ستی وزه" ناو برد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتیشی، رێككه‌وتنه‌كه ده‌ستبه‌جێ و له‌م ساته‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردن.
تره‌مپ هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، نابێت ئاگربه‌سته‌كه پێشێل بكه‌ن.
روسیا تا ئێستا له‌وباره‌یه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی رانه‌گه‌یاندوه.
راگه‌یاندنه‌كه‌ی تره‌مپ له‌كاتێكدایه كه ناكۆكی له‌نێوان خۆی و زێلێنسكی دروست له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بۆ كڕینی گازوایل له روسیا.
دوێنێ شه‌ممه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له زێلێنسكی كرد ده‌ستبه‌رداری هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی روسیا ببن و وتیشی، ئۆكرانیا پێویستی به سه‌رۆك كۆمارێكی نوێ هه‌یه.
له‌به‌رامبه‌ردا زێلێنسكی وتی، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار له ئه‌ستۆی خه‌ڵكی ئۆكرانیایه.