موحسین ره‌زایی، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، شەڕ هەڵبگیرسێتەوە دامه‌زراوه‌كانی ژیریی ده‌ستكرد لە ناوچه‌کە وێران دەكه‌ین و ده‌شڵێت، سێنتكۆم بە قاچاخ نەوت دەباتە دەرەوەی گەروی هورمز بە هاوكاری ئیمارات و سعودیە، ترەمپیش دەڵێت گەروەكە كراوەیە.
ئاوێنه: موحسین رەزایی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لە وەڵامی لێدوانەكانی دۆناڵد تره‌مپ كە باس لەوەدەكات گەروی هورمز کراوه‌یه، وتی، تۆ سه‌رقاڵی قاچاخچێتیت، گەروەكە له ژێر كۆنترۆڵی ئێراندایه و ئێمه به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ین.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی قاچاخچێتی نەوت ده‌كات، سوپای ئیماراتیش به‌كارده‌هێنێت، ئه‌وان 5 بۆ 6 كه‌شتی بچوك بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت بۆ ناو كه‌شتیی گه‌وره‌تر به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام ئێمه‌ش شه‌وانه هه‌ر 5 یان 6 دانه‌یان ده‌كه‌ینه ئامانج.
ئه‌و به میدیای وڵاته‌كه‌ی وتوه، ئه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌یكات هاوكاریكردن لەگەڵ هه‌ندێک که‌سه كه له ڕاستیدا دزی دەریاو قاچاخچیین و تیمی ئابوریی ئه‌و پێكده‌هێنن، ئه‌م كه‌سانه هێرشده‌كه‌نه سه‌ر كه‌شتییه‌كان و به هاوکاریی ئیمارات و پێشکەشکردنی داشکاندن بۆ کڕیارانی نەوت، هەوڵ دەدەن بەشێک لە نەوتەکە له رێگه جێگرهوهكانهوه هه‌نارده بكه‌ن.
وتیشی، به هاوكاریی هێزه چه‌كدارەکانی ئیمارات و سعودیه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن شه‌وانه به‌شێك له نه‌وت له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه بۆ فوجه‌یره بگوازنه‌وه، پاشان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گەروی هورمز کراوه‌یه، له كاتێکدا هه‌وڵی خۆدزینەوە دەدەن لەو كۆتوبەندانەی لە گەروی هورمز سەپێندراون لەڕێی ئەم هەڵسوكەوتانەوە.
موحسین رەزایی هەڕەشەی ئەوەشی كرد، ئه‌مریكا سامان و سه‌روه‌تی زۆر گرنگی له ئیمارات و له نزیک گەروی هورمز هه‌یه، كه تا ئێستا نهیانخستونهته نێو لیستی ئامانجهكانيانهوه، ئه‌گه‌ر شه‌ڕ جارێكی تر هه‌ڵبگیرسێت، زۆرێک له کێبڵه‌کان، ناوه‌نده‌کانی داتا‌و دامه‌زراوه‌كانی ژیریی ده‌ستكرد و پێگەكانی تری ناوچه‌کە وێران دەكرێن، كە بەهاكەی بە زیاتر لە 2 تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.