دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانی روسیا، مایه‌ی "شه‌رمه‌زارییه" و ده‌شڵێت، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا دژوارتره تا له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ نیوز ماكس، وتی، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر پاڵاوگه نه‌وتییه‌كانی روسیا، مایه‌ی "شه‌رمه‌زارییه."
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌مو هه‌نگاوه‌كانی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی ده‌بنه هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له جیهاندا.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا دژواتره له گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی روسیا.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی كه‌رتی وزه بون كه له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه راگه‌یه‌ندرابو، چونكه روسیا به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ژێرخانی وزه‌ی ئۆكرانیا.