دیلان غه‌فور، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، تا ئێستا سێ بابه‌تی له په‌یوه‌ست به بودجه‌ی عێراقه‌وه له‌نێوان به‌غداو هه‌ولێر یه‌كلانه‌كراونه‌ته‌وه كه بریتین له پشكی هه‌رێم، داهاتی ناوخۆ، نه‌وتی هه‌رێم.
ئاوێنه: دیلان غه‌فور، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ میدیای حزبه‌كه‌ی وتیشی، رێژەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عیراقدا، کە بە پێی کۆتا سەرژمێری 14.4%یه به‌ڵام دواتر کراوە بە 12.7% ..
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، عێراق داوای 445 هەزار بەرمیل نه‌وتی هه‌رێم دەکات لە رۆژێکدا و هەرێمی کوردستانیش پێیوایە ئەو بڕە زۆرە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هه‌روه‌ها تا ئێستا هەرێم و بەغدا رێکنەکەوتون لەسەر داهاتی ناوخۆ و هەردولا بۆچونیان جیاوازە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بابەتی بە هەمیشەیکردنی گرێبەستەکان و دامەزراندنی نوێ بە گرێبەست بە گوێرەی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت لە بودجەدا.