عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن به دیپلۆماسییه‌ت ده‌دات و له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وامیشدان له‌گه‌ڵ وڵاتانی نێوه‌ندگیر.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاند "لە کاتێکدا هێزە چەکدارە ئازاکانمان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ بەرگریکردن لە نیشتمان، ئێران بەردەوامە لە پێدانی دەرفەتی سه‌ركه‌وتن بە دیپلۆماسییەت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئێمە لە پەیوەندییەکی نزیک و بەردەوامداین لەگەڵ نێوهندگیرهكاندا بۆ پێداچونەوە بەو بیرۆکانەی کە دەتوانن جێبەجێکردنی پلانە 7 ڕۆژییەکەمان ته‌نانه‌ت لە کەمتر لە هەفتەیەکیشدا دەستەبەر بکه‌ن."
ئێران پێشتر رایگه‌یاندوه كه پلانی حه‌وت رۆژه‌ی به ئامانجی كۆتاییهێنان به جه‌نگ پێشنیار كردوه.
هه‌روه‌ها عراقچی پێشتر وتی، به‌پێی پلانه‌كه‌یان له حاڵه‌تی جێبه‌جێكردنی چه‌ند مه‌رجێكدا، ئه‌گه‌ری كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز هه‌یه.