سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی عه‌لی زه‌یدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرایكرد، عه‌لی زه‌یدی خۆی ئه‌ركی سه‌رۆكایه‌تی ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عێراق له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕوانگه‌ی ئاستی ئاڵه‌نگارییه‌كانی ئێستاوه كه هاوكاتن له‌گه‌ڵ پلانی ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی سه‌روه‌ریدا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق سه‌ردانی باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگریی نیشتمانیی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌و ئه‌فسه‌رانی ده‌زگاكه كۆبوه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی، له كۆبونه‌وه‌كه عه‌لی زه‌یدی جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ده‌زگای هه‌واڵگریی، موڵكی هه‌مو عێراقییه‌كان و ده‌بێت دوربخرێته‌وه له به‌شبه‌شێنه‌ی حزبی و تائیفی و هه‌روه‌ها پشتیوانی ته‌واوه‌تی خۆی بۆ ده‌زگاكه‌و ئه‌فسه‌رانی و دابینكردنی ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ده‌ربڕیوه.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ش سه‌باح نو‌عمان، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا به فه‌رمانی خۆی كه له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ باره‌گای ده‌زگای هه‌واڵگری داویه‌تی، عه‌لی زه‌یدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەرکی سەرۆکایەتیکردنی دەزگاکە لە پێگەیەکی نزیکترەوە وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ش روانگه‌ی ئاستی ئاڵه‌نگارییەكانی ئێستاوه كه هاوکاتن لەگەڵ پلانی تەواوکردنی پڕۆسه‌ی سەروەریدا.