ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له گرێبه‌سته گوماناوییه‌كانی حزبوڵای عێراق له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه، فڕۆكه‌خانه‌كان و وه‌زاره‌تی نه‌وت ده‌كات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاشکرای کرد کە دەستەی دەستپاکی وردبینی لە گردبەستەکانی گواستنەوە و فڕۆکەخانەکاندا دەکات و دەستکارییەک دەستنیشان دەکات کە گومانی پەیوەندی بە دابینکردنی دارایی بۆ لایەنە چەکدارەکانەوە لێدەکرێت.
ئاوێنه: ئاژانسی ره‌سمی هه‌واڵه‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكرده‌وه، دەستەی دەستپاکی وردبینی لە گرێبەستەکانی وەزارەتی گواستنەوە و فڕۆکەخانەکاندا دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، لە گرێبەستەکانی وەزارەتی گواستنەوە و فڕۆکەخانەکاندا ده‌ستكاریكردنێك له به‌رژه‌وه‌ندی دامه‌زراوه‌ی ئابوریی لایەنە چەکدارە له یاساده‌رچوه‌كاندا ئاشكراكراوه.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، کەناڵی "العربیە" بڵاویكردوەتەوە، لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی تایبەتن بە گرێبەستەکانی کەرتی گواستنەوەو فڕۆکەخانەکان کە لە لەلایەن میلیشیای حزبوڵای عێراقییەوە دەستی بەسەرداگیراوە، وێڕای لێکۆڵینەوە لە هەژمونی ئەو گروپە بەسەر گرێبەستەکانی ناو پیشەسازیی سەربازیی عێراقیدا.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەشکردوە، لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە دەستبەسەراگرتنی گرێبەستە نەوتییەکانیش لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ لە لایەن حزبوڵای عێراقییەوە بەردەوامە.