دوای ٣٦ ڕۆژ دەستبەسەرکردن؛ ژنە هونەرمەندێکی ڕۆژهەڵات بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا
  2026-11-09     

ژنە هونەرمەندێکی خەڵکی شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای تێپەڕاندنی ٣٦ ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە، بە دانانی بارمتەیەکی دارایی قورس لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا.

ئاوێنە: ​بەپێی ئەو زانیارییانەی ماڵپەڕی (کۆڵبەر نیوز) بڵاوی کردووەتەوە، ئەمڕۆ ژینا ئەحمەدی، هونەرمەندی خەڵکی گوندی "نێگل" و دانیشتووی شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنە، دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی تایبەت بە دانانی بارمتە، توانیویەتی بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان بێتە دەرەوە.

​لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، ئازادکردنی ئەو هونەرمەندە کوردە دوای ٣٦ ڕۆژ مانەوە بووە لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە، کە لە بەرانبەر دانانی بارمتەی یەک ملیارد و ٨٠٠ ملیۆن تمەنی بڕیاری ئازادکردنی کاتیی بۆ دەرچووە، تا کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی.

​ژینا ئەحمەدی، کە لە ناوەندە هونەرییەکاندا بە ناوی هونەریی "ژیڵەمۆ" دەناسرێت، یەکێکە لە چالاکوانە فەرهەنگییەکانی ناوچەکە و دامەزرێنەری ناوەندی فەرهەنگی و هونەریی ماڵی مۆسیقای "ژیڵەمۆ"یە لە شاری مەریوان. ئەم ناوەندە بە شێوەیەکی سەرەکی لە بوارەکانی فێرکاریی مۆسیقا، گۆرانیبێژی، شێوەکاری و سینەمای تایبەت بە منداڵان چالاکی ئەنجام دەدات.

​سەبارەت بە چۆنیەتیی دەستگیرکردنەکەشی، سەرچاوەکە ڕوونی کردووەتەوە کە ناوبراو لە ڕۆژی ٥ـی تشرینی یەکەمی مانگی ڕابردوو، لە میانی هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و دواتر ڕاستەوخۆ بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواستراوەتەوە.

​بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ژینا ئەحمەدی لە ماوەی ئەو ٣٦ ڕۆژەی دەستبەسەرکردنیدا، لە مافە سەرەتاییەکانی وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، ئەنجامدانی پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خێزانەکەی بێبەش کراوە. هاوکات، تا کاتی بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئازادکردنەکەی، لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەزگای دادوەریی ئێران هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمییان لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی و جۆری ئەو تۆمەتانەی ڕووبەڕووی کراونەتەوە، ئاشکرا نەکردووە.

زۆرترین بینراو
بەفەرمی؛ یەکێتی دەرگای بەشداریی لە حکومەت داخست و پۆستەکانی چۆڵ کرد
مۆدێلی نوێی ئۆجەلان بۆ چوار پارچەی کوردستان؛ لە کەرکوکەوە تاوەکو شنگال و ڕۆژهەڵات
مه‌لا شڤان: به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانم نه‌كردایه‌ یه‌كێتی نیو ملیۆن دۆلاری پێده‌دام
عێراق: توركیا ده‌ستده‌كات به‌ راده‌ستكردنه‌وه‌ی قۆناغ به‌ قۆناغی سه‌ربازگه‌ی باشیك
لافاوەکەی هەولێر قوربانیی لێکەوتەوە؛ شۆفێرێکی خۆبەخش گیانی لەدەستدا و منداڵێکی 5 ساڵانیش بێسەروشوێنە
نهێنییەکانی پشت شکستی حووسییەکان لە کۆنترۆڵکردنی تەعز؛ شاخەکان و ستراتیژیی سەربازی چۆن هاوکێشەکەیان گۆڕی؟
گرژییەکانی سەر پرسی چەک لە عێراق قووڵتر دەبنەوە؛ سەرۆکوەزیران هۆشداریی توند دەداتە گرووپە چەکدارەکان
لە سبەینێوە "هاوینە بچووک" ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات؛ هۆشدارییەکی بەپەلە دەدرێتە جووتیاران
نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی ئێران تاوتوێی "هاریکاریی ئەمنی" ده‌كه‌ن
گادی ئایزنکۆت؛ ئەو ژەنەراڵە بێدەنگەی بە پشتیوانیی عەرەبەکان کۆتایی بە سەردەمی نەتەنیاهوو دەهێنێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×