لەبارەی بڕیارەکەی زەیدی یەکێتی و پارتی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
  2026-11-24     

یەکێتی پارتی دووپاتیان کردەوە کە ئەو پێشهاتەی ئەمڕۆ و رۆژانی پێشووش "چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمان"ـە بۆیان، بەڵام راشیانگەیاند، بەرهەمی خوێن و خەباتی دوورودرێژی گەلی کوردستانە و پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکان هێڵی سوورن.


ئاوێنە: دەقی ڕاگەیەندراوی هاوبەشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان:

ئەو ڕاگەیەندراوەی کە لەلایەن وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بڵاوکرایەوە و ئەو پێشهات و ڕێوشوێنانەی لەم چەند ڕۆژەدا کە لە عێراقدا گیراونەتەبەر، بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان چاوەڕواننەکراو و جێگەی سەرسوڕمانێکی زۆرن.

هەموو لایەک باش دەزانن هەرێمی کوردستان لەو مافانەی لە دەستووری عێراقدا هاتوون زیاتری داوا نەکردووە و بەدرێژایی ساڵانی ڕابردوو مافە دەستوورییەکانی پێشێل کراون.

ئێمە جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەموو لایەک پێویستە پابەندی دەستوور بن و ئەگەر کێشەیەکیش لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتیفیدراڵیدا هەبێت، دەبێت دەستوور حەکەم بێت لەنێوانیان. جگە لە دەستوور هەر ڕێوشوێنێک و بڕیارێکی دیکە لە دژی هەرێمی کوردستان دژی
دەستوورە. 

بۆ هەموو لایەک دەبێت ڕوون بێت کە هەرێمی کوردستان بەرهەمی خوێن و خەباتی دوورودرێژی گەلی کوردستانە و پێشێلکردنی ماف و دەستکەوتەکان هێڵی سوورن.
ئێمە پشتگیریی هەر هەوڵێک دەکەین بۆ دیالۆگ و شەفافیەت و لێکتێگەیشتن، لەهەمانکاتدا بڕیاری تاکلایەنە خزمەتی ئەمنیەت و سەقامگیریی عێراق ناکات.

٢٤ تشرینی دووەمی ٢٠٢٦

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پارتی دیموکراتی کوردستان

 

زۆرترین بینراو
عەلی حەمەساڵح نەخشەیەک لەبارەی کێڵگە نەوتی و گازییەکانی هەرێم بڵاودەکاتەوە و هۆشداری لەبارەی "دەستبەسەرداگرتنیان لەلایەن بەغداوە" دەدات
سەرۆک کۆمار: نە لەگەڵ دابەشکردنی هەرێم و جیاکردنەوەی بودجەم، نە پارتی و یەکێتیش بەبێ یەکتر دەتوانن حکومەت پێکبهێنن
حکومەتی عێراق وادەی گەیشتن و دانانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆرمۆر ئاشکرا دەکات
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید: عه‌لی زه‌یدی ده‌ڵێت، بودجه‌ نابێت تا هه‌رێم مه‌رجه‌كانم جێبه‌جێ نه‌كات
دەم پارتی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئۆجەلان ئاشکرا دەکات
مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كگرتو: بۆ ده‌رچون له‌ دۆخی چه‌قبه‌ستوی هه‌رێم چه‌ند هه‌نگاوێكی كرده‌یی ده‌نێین
حه‌لبوسی بۆ زێدان: لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و‌ "تۆمه‌تانه"‌ بكرێت كه‌ ئاڕاسته‌ی خۆم و خانه‌واده‌كه‌م كراون له‌باره‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت
حکومەتی عێراق: مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامن کراوە و بە هیچ دۆسیەیەکی دیکەوە نابەسترێتەوە
لەسەر دۆسیەی کوژرانی کچێکی ١٦ ساڵان، چالاکوانێکی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کرا
وه‌زیری نه‌وتی عێراق: پێشێلكاری له‌و كێڵگه‌ نه‌وتییانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی به‌سه‌رداگرتون
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×