ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر له بانگهوازێكدا داوا له هاوڵاتیانی شاری ههولێر دهكات، بهشداری له خۆپیشاندانهكهی سبهینێدا بكهن كه بڕیاره بۆ پشتیوانی له قهوارهی ههرێم بهڕێوهبچێت و دهشڵێت، له خۆپیشاندانهكهدا تهنیا ئاڵای كوردستان بهرزدهكرێتهوهو رێگه به بهرزكردنهوهی هیچ ئاڵا و دروشمێکی دیکەی حزبی یان تایبەت نادرێت.
ئاوێنه: ئومێد خۆشناو، پارێزگای ههولێر، ئێوارهی ئهمڕۆ چوارشهممه، بانگهوازێكی ئاڕاستهی خهڵكی شاری ههولێر كردو رایگهیاند، "ئەمڕۆ خاک و قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان لە هەموو کات زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی، یەکدەنگی و هەڵوێستی مەردانەی ئێوەی دڵسۆز هەیە."
وتوشیهتی "لە پێناو پشتیوانیکردن لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و پاراستنی خاکە پیرۆزەکەی، سبەی پێنجشەممە 26ـی 11ـی 2026، کاتژمێر 10:30ـی بەیانی لە باخی شار (نزیک قەڵای سەربەرزی هەولێر)، گەورەترین گردبونەوە و خۆپیشاندانی جەماوەری و نیشتمانی ساز دەکرێت."
ئاماژهی بهوهشداوه " داوا لە گەورە و بچوک، فەرمانبەران، مامۆستایان، قوتابیان، کرێکاران، کاسبکاران، گەنجان، ئافرەتان، سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین، بە جۆش و خرۆشێکی کوردانەوە بەشدارییەکی فراوان و کارایان هەبێت، بۆ ئەوەی پەیامێکی ڕون، ئاشتیخوازانەو یەکگرتو بگەیەنینە هەمو جیهان."
پارێزگاری ههولێر جهختی كردۆتهوه كه "لەم گردبونەوەیەدا تەنها ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز دەکرێتەوە و بەرزکردنەوەی هیچ ئاڵا و دروشمێکی دیکەی حزبی یان تایبەت ڕێگەپێدراو نییە، چونکە سبەی ڕۆژی کوردستانە و هەمومان لە ژێر سایەی یەک ئاڵادا کۆدەبینەوە."
سەبارەت بە دەوامی فەرمیش وتویهتی "سبەی پشوی فەرمی نییە و دەوامی دامودەزگاکان ئاسایی دەبێت بۆ ڕاییکردنی کاروباری هاوڵاتییان، بەڵام دەسەڵاتی تەواو دراوە بە سەرجەم بەڕێوەبەر و بەرپرسانی فەرمانگەو ناوەندەکانی خوێندن کە هەمو ئاسانکارییەک بکەن و مۆڵەت بدەنە فەرمانبەران و مامۆستایان تاوەکو بتوانن بەشداری لەم ئەرک و هەڵوێستە نیشتمانییەدا بکەن."