عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات،
لەئێستادا لەهەرێم نزیكەی 100 هەزار پاسەوان هەیە. پێشی وایە بواری پاسەوانی
دەرگایەكی گەورەی گەندەڵی و نادادییەو تەنانەت ئەم هێزی پاسەوانیەیە بۆ گەندەڵی و
قاچاخی و سەرانەوەرگرتن بەكاردێت و له به‌رپرسی حیزبی و ئه‌منی و سه‌ربازییه‌وه
بۆ پیاوماقوڵ و بازرگان پاسه‌وانیان هه‌یه به‌نایاسایی.
ئاوێنە: سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان، لە نوسینێكدا لە لاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك
سەبارەت بە بواری پاسەوانی لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند"یه‌کێ له‌و بوارانه‌ی
گرنگه چاکسازی تێدا بکرێت پاسه‌وانییه."
عەلی حەمەساڵح
وتویەتی"پاسه‌وانی به‌یاسا ڕێکنه‌خراوه، به‌پێی هێزو ده‌سه‌ڵات و
پێگه‌ی حیزبی و سه‌ربازی دانراوه. له چه‌ندین هێزی
جیاواز پاسه‌وان هه‌یه، لە لیواوه بۆ فه‌وج و سریە بۆ پاسەوانی کەسی بەکاردێن."
ئەوەشی
وەبیرهێناوەتەوە كە ساڵی ٢٠١٢ وه‌زیری ناوخۆ وتی، له تێکڕای هێزه‌کان نزیکه‌ی
٦٢ هه‌زار پاسه‌وان هه‌یه، ئێستا ده‌ڵێن بوه به نزیکەی ١٠٠ هه‌زار! له‌سه‌رجه‌م
هێزه جیاوازه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌کان و پێشمه‌رگه‌و کارمه‌ندی ئاسایش و زێره‌ڤانی
و پۆلیس بۆ پاسه‌وانی به‌کاردێت.
ئاشكراشیكردوە"له به‌رپرسی
حیزبی و ئه‌منی و سه‌ربازیه‌وه بۆ پیاوماقوڵ و بازرگان پاسه‌وانیان هه‌یه به‌نایاسایی. ته‌نانه‌ت هه‌یه
هیچ پۆستێکی حوکمی و حیزبی نیه، هێزی پاسه‌وانی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، هه‌یه ئه‌ندامی
پێشوی سه‌رکردایه‌تیه ٨٠ پاسه‌وانی هه‌یه."
سەرۆكی فراكسیۆنی
گۆڕان جەختی كردۆتەوە "ئه‌م پاسه‌وانییه ده‌رگایه‌کی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی
و نادادییه‌و ته‌نانه‌ت به‌کارهێنانی ئه‌م هێزی پاسه‌وانیه‌یه بۆ گه‌نده‌ڵی و
قاچاخی و سه‌رانه‌وه‌رگرتن."
عەلی حەمەساڵح باسی لەوە كردوە كە لە رابردو به به‌رده‌وام کارمان لەم
بوارەدا کرد، هه‌وڵماندا پاسه‌وانی به یاسا ڕێکبخه‌ین، خۆشبه‌ختانه وه‌ک خاڵێک ڕێکخستنه‌وه‌ی
پاسه‌وانی به‌پێی پێوه‌ر له یاسای چاکسازی جێگیرکرا، بۆیه پێمانوایه ده‌بێت یاسای
چاکسازی هه‌مه‌لایه‌نه بێت زۆربه‌ی بواره‌کان بگرێته‌وه به تایبه‌تی ئه‌و
بوارانه‌ی زۆرترین گه‌نده‌ڵی و نادادیان تێدایه."