ته‌ندروستی نیشتمانی چینی: بۆ یه‌كه‌مجار لە ڕۆژێکدا 46 كه‌س به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا مردن
  2020-02-01       799       
لێژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چینی بڵاویكرده‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجار لە ڕۆژێکدا 46 كه‌س به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا مردن کە ئەمەش ڕێژەیەکی پێوانەییە، پێشتر ئەم ڕێژەیە تۆمار نەکراوە.

ئاوێنە: لێژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چینی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ ده‌خاته‌ڕوو، رۆژی هه‌ینی 31/1/2020، زۆرترین ژماره‌ی مردن تۆماركراوه‌، كه‌ 46 كه‌س بوون، به‌مه‌ش كۆی گشتی مردن به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ تائێستا گه‌یشتووه‌ته‌ 259 كه‌س.

تا ئێستا شه‌قامه‌كانی شاری ووهان و به‌شێكی زۆر له‌ شاره‌ گه‌وره‌كانی چین به‌ داخراوی ماونه‌ته‌وە و تۆماركردنی حاڵه‌تی نوێی تووشبووانی كۆرۆنا تا دێت زیاتر ده‌بێت، به‌ جۆرێك ته‌نها رۆژی هه‌ینی 2102 حاڵه‌تی نوێ تۆماركراون، به‌مه‌ش كۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 11791 كه‌س.

تا ئێستا فایرۆسەکە له‌ 22 وڵات تۆماركراوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×