2020-02-26   540     
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاند، تا ئه‌مڕۆ ١٣٩ كه‌س له ئێران توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون و ١٩ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه تۆماركراون.
ئاوێنه: كیانوش جیهانپور، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ''پشکنینەکانی ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردو دەریخستون له دوێنێوه ٤٤ كه‌سی دیكه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بون، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گه‌یشتوه‌ته ١٩ كه‌س''.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌شت ملیۆن ده‌مامك له ئێران حه‌شاردرابون، به‌جۆرێك هه‌ندێك كه‌س له‌و رێگه‌یه‌وه نرخی پێداویستییه پزیشكیه‌كانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی ئێران به سێ قۆناغ كارده‌كه‌ن، به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی زۆرترین پێداویستی پزیشكی.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێران له‌توانایدا هه‌یه سه‌رجه‌م پێداویستیه پزیشكیه‌كان بۆ هاوڵاتیان دابین بكات.
دوێنێ، كیانوش جیهانپور، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران رایگه‌یاندبو، ''ژماره‌ی توشبوان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته ٩٥ كه‌س و تا ئێستاش ١٥ كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه''.