"بابەتی نه‌ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە چارەسەر دەبێت"
  2020-04-28       1036       
د. بەشیر حەداد

د. بەشیر حەداد ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ بابەتی نه‌ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە چارەسەر دەبێت.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ نوسینگه‌كه‌ی‌، د. بەشیر خەلیل حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووه‌، بابەتی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە چارەسەر دەبێت و ئەوان وەکو دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوام دەبن لەکارەکانیان، کە یەکێک لەو کارانەش بەدواداچوون و چاودێریکردنی کارەکانی حکومەتە.

بەشیر حەداد ده‌ڵێت، "دواخستن و نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کارێکی نایاساییە و جێگای قبوڵ کردن نییە، چونکە بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ و دوای گلدانەوەی بەشە نەوتی رادەستنەکراو، پێویستە لەسەر حکومەتی فیدراڵ ئەو بەشەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە دەمێنێتەوە بینرێت."

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئه‌وه‌شی‌ وتووه‌، "دوای ئەوەی نوسراومان کرد بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی کار بە نوسراوی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران نەکات بۆ راگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ئێستا خەریکە کێشەکان چارەسەر دەبن چونکە ئەو نوسراوەی‌ ئێمه پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی بتوانێت کاری لەسەر بکات و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×