2020-04-29   629     
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز لەبارەی ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئەمریکا رایگەیاند، ”پێده‌چێت ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له ئه‌مریكا زۆر له‌و ئاماره فه‌رمیه زیاتر بێت كه راگه‌یه‌ندراوه”.
ئاوێنه: لە راپۆرتێکیدا رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكیی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه پێده‌چێت ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) له ئه‌مریكا زۆر له‌و ژماره فه‌رمیانه‌وه زیاتر بێت كه راگه‌یه‌ندراوه.
هاوکات رۆژنامه‌كه له هه‌واڵه‌كه‌یدا پشتی به ئاماری گیانله‌ده‌ستدانی هه‌فتانه‌ی له ٨ی ئادار-١١ی نیساندا به‌ستووه له نیویۆرك و حه‌وت ویلایه‌تدا كه په‌تاكه بڵاوبووه‌ته‌وه و به‌راوردی كردووه به هه‌مان ئه‌و هه‌فتانه‌ی ساڵی رابردوو.
لەلایەکی دیکەوە رۆژنامه‌كه ئاماره‌كانی گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی به‌رگرتن و كۆنترۆڵی نه‌خۆشی ئه‌مریكا (CDC)ه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌راوردكردووه به ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه كه نزیكه‌ی نۆ هه‌زار حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ نه‌كراوه نازانرێت كه ئاخۆ به‌هۆی كۆرۆناوه‌بووه.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، له‌و ماوه‌یه‌دا رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدان له شاری نیویۆرك به به‌راورد به ساڵانی پێشوو سه‌دا ٣٢٥ زیادی كردووه و ١١ هه‌زار و ٩٠٠ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی زیاتر تۆماركراوه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ١٠ هه‌زار و ٢٦١ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه.
رۆژنامه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه زیاتر له هه‌زار و ٧٠٠ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به هۆی ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ نه‌كراوه و تۆمارنه‌كراون پێده‌چێت به‌هۆی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ روویاندابێت.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه كه جگه له شاری نیویۆرك له ویلایه‌تی نیویۆرك، هه‌زار و ٧٠٠ حاڵه‌ت و لە نیوجێرسی، سێ هه‌زار حاڵه‌ت و له ئیلینۆی، ٧٠٠ حاڵه‌ت و له میشیگان، ٦٠٠ حاڵه‌ت و، له ماساچووسیتس، ٥٠٠ حاڵه‌ت و له ماریلاند ٥٠٠ حاڵه‌ت و له كۆلۆرادۆ ٣٠٠ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان هه‌ن كه به هه‌مانشێوه تۆمارنه‌كراون و پێده‌چێت به‌هۆی كۆرۆناوه بووبن.
تا ئه‌مڕۆ لە ئەمریکا یه‌ك ملیۆن و ٣٥ هەزار و ٧٦٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە و ٥٩ هەزار و ٢٦٦ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانیش به‌و په‌تایه تۆماركراوه.