لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە ئێران یەك هەزارو شەش حاڵەتی نوێی توشبون بە
كۆرۆنا تۆماركراون و 63 كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاوێنە: كیانوش جەهانپور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئەمڕۆ هەینی
رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا یەك هەزارو شەش حاڵەتی نوێی توشبون بە
كۆرۆنا لە ئێران تۆماركراون و بەوەش تا ئێستا 95 هەزارو 646 كەس لە سەرتاسەری وڵات
توشی كۆرۆنا بون.
هەروەها ئاشكراشیكرد كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 63 توشبوی كۆرۆنا
گیانیان لەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی ئەوانەی بە ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە
گەیشتۆتە شەش هەزارو 91 كەس.
ئەوەشی خستەڕو كە تاوەكو ئێستا 76 هەزارو 318 توشبو چاكبونەتەوەو
نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران وتیشی: دو هەزارو 899 توشبوی كۆرۆنا لە
نەخۆشخانەكان لە ژێر چاودێری چڕدان.