لە ئێران توشبوان به‌ كۆرۆنا له‌ 100 هه‌زار كه‌س نزیك ده‌بێته‌وه‌
  2020-05-05       447       
له‌ 24 سه‌عاتی ڕابردوو له‌ ئێران 1323 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 63 كه‌سیش به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئاوێنە: كیانووش جیهانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: تا ئیستا 99 هه‌زار و 970 كه‌س له‌ ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 6 هه‌زار و 340 به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

جیهانپوور وتیشی: تا ئێستا 80 هه‌زار و 475 تووشبوو به‌ كۆرۆنا چاك بوونه‌ته‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×