2020-05-05   646     
دۆناڵد تره‌مپ
دۆناڵد تره‌مپ به‌گه‌شبینییه‌وه باس له‌به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو ده‌كات‌و ده‌ڵێت، نرخی نەوت زۆر به‌باشی بەرزدەبێتەوە.
ئاوێنه: پاش ئه‌وه‌ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێه‌ممه، نرخی نه‌وتی خاوی برینت بەڕێژەی 11% بەرزبوەوە، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مر‌یكا لەتویتێکدا نوسیویه‌تی، نرخی نەوت زۆر به‌باشی بەرزدەبێتەوە.
دۆناڵد تره‌مپ ھۆکاری به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئاسایی بونه‌وه‌و دۆخه‌كه.
ئه‌وه‌شی نوسیوه، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی جوڵەی بازرگانی‌و زۆربونی خواست، نرخی نەوتیش بەرزدەبێتەوە.
بەپێی هەواڵێکی بلومبێرگ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 2.88 دۆلار بەرزبوەتەوە کە رێژەی لە 10.59%ی نرخی پێشویەتی‌و بەوەش نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتۆتە 30.08 دۆلار.
هاوكات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە 23.75 دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە، به‌رێژه‌ی له 13% به‌رز بوه‌وه.
لەمانگی ئازاردا نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی لەدوای ساڵی ٢٠٠٢ تۆمارکرد بەجۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەخوار 23 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.