2020-05-06   1943     
دیمیتری پوسوف، گەورە بازرگانی وڵاتی رووسیا کە یەکێکە لە یەکەمەکانی ریزبەندی دەوڵەمەندترین بازرگانەکانی رووسیا، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئاوێنه: لێژنەی لێکۆڵینەوەی رووسیا ئاشکرای کرد، پوسوف لە ماڵەکەیدا لە نزیک شاری مۆسکۆ دۆزرایەوە کە بە گوللـه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تەرمی ناوبراو لەناو ماڵەکەیدا دۆزراوەتەوە کە فیشەکێک بەر سەری کەوتووە و دەمانچەیەک لە جۆری کڵۆکی لەدەست بووە.
گۆڤاری هەواڵی فۆربیس باسی لەوە کردووە کە ئەو پیاوە ملیاردێرە تەمەنی ٥٢ ساڵ بووە و لە پلەی ٨٢هەمین دەوڵەمەندی وڵاتەکەی بووە لە ساڵی ٢٠٢٠.