رووسیا.. لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو زیاتر لە ١١ هەزار توشبووی کۆڕۆنا تۆمارکرا
  2020-05-10       557       


ناوەندی کۆنترۆڵکردن و رێگریکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو١١ هەزار و ١٢ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا، کۆی گشتی ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە ٢٠٩ هەزار کەسی تێپەڕاند.

ئاوێنه‌:  لە روونکردنەوەیەکدا ناوەندی کۆنترۆڵکردن و رێگریکردنی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئاماژەی بەوە دا کە تەنها لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ١١ هەزار و ١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە، هەفتەیەکە رۆژانە زیاتر لە ١٠ هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون لەو وڵاتە تۆمار دەکرێت.
 
 هاوکات لە روونکردنەوەکەدا راگەیەندراوە کە ژمارەی گیان لەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٨٨ کەس بووە و بەو پێیەش کۆی گشتی ژمارەکە گەیشتووەتە هەزار و ٩١٥ کەس. هەروەها ژمارەی چاکبوونەوە بە زیادبوونی ٢ هەزار و ٣٩٠ کەس بۆ ٣٤ هەزار و ٣٠٦ کەس بەرزبووەوە.

بەوپێیەش رووسیا دوای ئەمریکا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، بەریتانیا لە پلەی پێنجەم دایە، مۆسکۆ-ی پایتەختی رووسیا لەرووی حاڵەتەوە زۆرترینی تۆمار کردووە کە ژمارەکە ١٠٩ هەزار و ٧٤٠ کەسە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×