2020-06-23   610     
هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌ره‌بستانی سعودی رایگه‌یاند كه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هه‌شت فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو و ٣ موشه‌كی دورهاوێژیان ئاراسته‌ی سعودیه كردوه.
ئاوێنە: عه‌قید روكن توركی مالیكی، وته‌بێژی هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بی ئاشكرایكرد كه فڕۆكه و موشه‌كه‌كان له پارێزگای سه‌عده‌ی یه‌مه‌نه‌وه كه له‌ژێر ده‌ستی حوسییه‌كاندایه، ئاراسته‌ی سعودیه كراون.
وتیشی، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان بۆمبڕێژكراو بوون و خراونه‌ته خواره‌وه، سێ موشه‌كه‌كه‌ش نه‌گه‌یشتونه‌ته ئامانجه‌كانیان و رێگه‌یان پێ گیراوه.
توركی به‌ڵێنیشی داوه كه وه‌ڵامی توندیان بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن هه‌بێت و رایگه‌یاند ئه‌و هه‌وڵانه تیرۆرستین و پێشێلكردنی روونی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.