قەدەغەی هاتوچۆ لەهەرێمێكی چین راگەیێندرا
  2020-06-29       489       
لە ناوچەی ئانکزین لە هەرێمی هێبێی لەوڵاتی چین، بەهۆی تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەنرا.

بەرپرسانی چین دەڵێن، بۆ رێگریکردن لە شەپۆلی دووەمی ڤایرۆسەکە، حاڵەتە کەمەکانیش بە هەند وەردەگرن.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، چەند حاڵەتی نوێ لە چین تۆمارکراوە و تەنها لە بەیجینی پایتەخت، 14 حاڵەتی نوێ تۆمار کراوە.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوو، لە دووکانێکی خواردنەوە، کۆرۆنا بڵاوبووەوە و بەهۆیەوە 311 کەس لە پایتەختی چین تووشی کۆرۆنا بوون.

لە چین تاوەکو ئێستا، 65 هەزار 188 حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە و چوار هەزار و 634 کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.








زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×