چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی ناوچه‌یه‌كی به‌غداد كران
  2020-07-05       253       
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌به‌غداد رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هاوه‌ن ئاراسته‌ی ناوچه‌ی ره‌حمانیه‌ی جعیفر كراوه‌ و له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رامه‌ كه‌وتونه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، چه‌ند موشه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی نادیاره‌وه‌، ئاراسته‌ی ناوچه‌ی ره‌حمانیه‌ی جعیفر كراون و له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رامه‌ كه‌وتوه‌نه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌ راشیگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی هاوه‌نه‌كان، زیان به‌ چوار ئۆتۆمبێل كه‌وتوه‌ كه‌ له‌نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كه‌رامه‌ بون.

له‌ماوه‌ی رابردودا، چه‌ندجارێك له‌سه‌رچاوه‌ی نادیاره‌وه‌، موشه‌ك و هاوه‌ن ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و چه‌ند سه‌ربازگه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌غداد و سه‌ڵاحه‌دین كرابون.

له‌چه‌ند رۆژی رابردوشدا، هێزه‌كانی دژه‌ تیرۆری عێراق ژماره‌یه‌ك چه‌كداری كه‌تائیبی حزبوڵای به‌تۆمه‌تی ئاراسته‌كردنی موشه‌ك و هاوه‌ن له‌ به‌غداد ده‌ستگیركرد.
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×