لە دهۆك نۆ توشبوی كۆرۆنا چاكبونەوە
  2020-07-06       257       

تەندروستی دهۆك رایگەیاند: نۆ توشبوی دیكەی كۆرۆنا بەتەواوی چاكبونەوەو نەخۆشخانەیان جێھێشت.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا، وتی: ئەمڕۆ 06/07/2020، نۆ توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای ئەوەی پشكنینی تەواویان بۆ كرا، دەركەوت كە بەتەواوی چاكبونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشت.

بەپێی راگەیەندراوەكە، بەوەش كۆی گشتی ئەو توشبوانەی لە دهۆك چاكبونەتەوە گەیشتە 164 كەس و لە ئێستادا تەنیا 25 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانە ماون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×