پۆلیسی هەولێر: ئەو كەسەی براو زڕدایكی خۆی كوشتبو دەستگیركرا
  2020-07-08       496       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: ئەو كەسەیان دەستگیركردوە كە لە كۆمەڵگەی قوشتەپە هەڵسابو بە كوشتنی براو زڕدایكی خۆی.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە رودانی شەڕێك لە نێوان بنەماڵەیەكدا لە كۆمەڵگای قوشتەپە و كوژرانی دو كەس لە شەڕەكەدا، دەستبەجێ دەستیان بە لێكۆڵینەوەی ورد كرد و دوای 6 كاتژمێرو لە كاتژمێر 4ی بەیانی، تۆمەتبارێكیان بە ناوی (ع. ج. ئ.) دەستگیر كرد.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە دەستگیركراوی ناوبراو، لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی هەڵسابو بە كوشتنی براو زڕدایكی خۆی.

وتوشیەتی"تۆمەتباری ناوبراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپیێ ماددە (406) لە یاسای سزادان بەند كرا و درایە دادگا."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×