فراکسیۆنی فەتح: مستەفا کازمی بانگهێشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌كرێت
  2020-07-14       592       

فراکسیۆنی فەتح لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، داوایان لە مستەفا کازمی کردووە بەمەبەستی بانگهێشت کردنی بۆ ئامادەبوونی لە دانیشتنی پەرلەماندا.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەنراوێکی فراکسیۆنی فەتحدا هاتووە، فراکسیۆ؛ نەکەیان داوایان لە مستەفا کازمی کردووە، تاوەکو ئامادەبێت، بەمەبەستی گفتوگۆکردن و تاوتوێکردنی پرسی بەزاندنی سەروەرییەکانی عێراق، هەروەها ژمارەیەک پرسی دیکەی تایبەت بە حکوومەت.

هەروەها هاتووە، "میواندارییەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی هەستیارترین پرسەکانە کە حکوومەت نەیتوانیوە تێیاندا سەرکەوتووبێت، لەناویشیاندا پرسی بەزاندنی سەروەرییەکانی عێراق لەلایەن ئەمریکا و سوپای تورکیاوە لە هەرێمی کوردستان".
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×