ئێران: دۆخی زیاتر لە سێ هەزارو 500 توشبوی كۆرۆنا ناجێگیرە
  2020-07-17       421       

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 183 توشبوی دیكەی كۆرۆنا لە سەرتاسەری وڵات گیانیان لەدەستداوەو دۆخی تەندروستی زیاتر لە سێ هەزارو 500 توشبوی دیكەش ناجێگیرە.

ئاوێنە: دكتۆر سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتەكە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا لە ئێران دو هەزارو 379 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و لەوانە یەك هەزارو 852 كەسیان لە نەخۆشخانە خەوێنراون.

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە كۆی گشتی توشبوانی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتۆتە 269 هەزارو 440 كەس.

ئەوەشی خستەڕو كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 183 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیانلەدەستداوەو بەوەش كۆی گشتی گیانلەدەستداوانی ڤایرۆسەكە گەیشتۆتە 13 هەزارو 791 كەس.
بەپێی قسەی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران تاوەكو ئێستا 232 هەزارو 873 توشبوی كۆرۆنا لە ئێران چاكبونەتەوە.

ئاشكراشیكرد: دۆخی تەندروستی سێ هەزارو 509 توشبوی كۆرۆنا كە لە نەخۆشخانەكاندان ناجێگیرەو لە رەوشێكی خراپدان و لەژێر چاودێری پزیشكیدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×