ئێران.. ئەو سیخوڕە شوێنی قاسم سولەیمانی بۆ ئەمریكییەكان ئاشكرا کرد لە سێدارە درا
  2020-07-20       2114       
میدیاكانی ئێران بڵاویان كردەوە، كە بەیانی ئەمڕۆ مەحمود موسەوی مەجد، ئەو كەسەی بە تۆمەتی ھاوكاری كردنی ئاژانسە ھەوڵگرییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دەستگیر كرابوو لە سێدارە دراوە.

ئاوێنە: مەحمود موسەوی مەجد، یەكێك لە فەرماندە سەربازیی و ئەمنییەكانی سوپای پاسداران بوو، ھاوكات نزیك بوو لە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و وەك میدیاكانی ئێران دەڵێن: “ئەو سیخوڕە شوێن و كاتی ھاتووچۆ و مانەوەی سولەیمانی بۆ ئەمریكییەكان ئاشكرا كردووە و دەستی ھەبووە لە تیرۆری سولەیمانیدا”.

ئەوە لە كاتێكدایە كە بەشێك لە میدیاكان ئاماژەیان بەوەكردووە “ئەو تۆمەتبارە ١٧ مانگ بەر لە كوژرانی سولەیمانی لە بەغدا لە گرتووخانە بووە و دەستی لە تیرۆری سولەیمانی دا نەبووە”.

ئەمڕۆ میدیاكانی ئێران پشتراستیان كردەوە كە مەحمود موسەوی مەجد: “ئەو سیخوڕەی ھاوكاری سی ئای ئەی و موسادی كردووە و دەستی لە ئاشكرا كردنی شوێنی سولەیمانی ھەبووە لە سێدارە درا”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×