2020-08-02   668     
بنیامین وێڵ، به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌ی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل له‌ده‌زگای حه‌قیقه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له راپۆرتێكیدا كه له رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست بڵاوكراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت: ئیسرائیل ده‌یه‌وێت به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كانی سیاسی و سه‌ربازی و هه‌واڵگری، رێگا له فراوان بوونه هه‌رێمییه‌كانی ئێران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا بگرێت.
ئاوێنه: هه‌روه‌ها وێڵ ده‌ڵێت: وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سیاسیانه له‌لایه‌ن ئیسرائله‌وه له‌لایه‌ك راگه‌یه‌نراوه،به‌ڵام جووڵه‌ی سه‌ربازی و هه‌واڵگری له‌پشت په‌رده‌یه،ته‌قینه‌وه‌كانی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووش له ئێران، شۆین په‌نجه‌ی هه‌واڵگری له‌سه‌ره.
ده‌شڵێت: پێویسته هه‌واڵگری ئیسرائیل له‌هه‌موو جیهاندا ئه‌ركی چاونه‌ترسانه به‌شێوه‌ی پێشكه‌توو ئه‌نجام بدات،وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 2019 توانی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌رشیفی ئه‌تۆمی ئێران‌دا بگرێت.
هه‌روه‌ها بنیامین وێڵ وتیشی: ئیسرائیل له‌سێ به‌ره‌ی سوریا‌و لوبنان و ناوخۆی ئێران، وه‌ڵامی ئێرانی داوه‌ته‌وه‌و كه هه‌ریه‌كێكیان مه‌ترسی خۆی هه‌یه.