خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر: لیبییه‌كان له‌نه‌هامه‌تی زیاتر هیچ شتێكی دیكه‌یان له‌ توركه‌كان نه‌بینیوه‌
  2020-08-02       509       

موشیر خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، فه‌رمانده‌ی سوپای نیشتمانی لیبیا رایگه‌یاند: ''لیبییه‌كان له‌نه‌هامه‌تی زیاتر هیچ شتێكی دیكه‌یان له‌ توركه‌كان نه‌بینیوه‌ و به‌ڵێندا كه‌وانه‌یه‌كی باش به‌ داگیركه‌رو به‌كرێگیراون بدات''.

ئاوێنه‌: حه‌فته‌ر له‌ ووتارێكیدا له‌به‌رده‌م سه‌ربازو ئه‌فسه‌ره‌كانی كه‌تیبه‌ی تارق بن زیاد وتی: ''ئه‌و توركانه‌ كه‌ زیاتر له‌300 ساڵ مانه‌وه‌، لیبییه‌كان له‌نه‌هامه‌تی زیاتر هیچ شتێكی دیكه‌یان له‌ توركه‌كان نه‌بینی''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێمه‌ چاودێرییان ده‌كه‌ین و غافڵ نابین ، ده‌زانین كه‌ ده‌ركردنیان ده‌بێ ببێته‌ ئامانجێكی سه‌ره‌كی،چونكه‌ ئێمه‌ به‌داگیركاری رازی نابین،جارێك ناسیومانه‌ و نامه‌وێ جارێكی دیكه‌ داگیر بكرێینه‌وه، وانه‌یه‌ك به‌داگیركاران ده‌ده‌ین و گرووپه‌ به‌كرێگیراوه‌كانیش نیشتمانیان نییه‌.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×