ترەمپ: گەورەترین هەلەی ئەمریکا رەوانەكردنی هێز بووە بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست
  2020-08-04       411       
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت، گەورەترین هەڵەو بڕیار كە ولاتەكەی لەمێژووی خۆیدا داویەتی، رەوانەكردنی هێز بووە بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

ئاوێنه‌: دۆناڵد ترەمپ، لەچاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكردووە:” بەبڕوای من.. بڕیاری رەوانەكردنی هێز بۆ ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و تێوەگلان لە ململانێ ئەو ناوچەیە، گەورەترین هەڵەبووە لەمیژووی ئەمریكادا.”

ئەمە یەكەمجارە نییە، ترەمپ هەڵوێستی خۆی لەبارەی رەوانەكردنی هێز بۆ خۆرهەڵاتی ناوەراست نیشاندەدات، پێشتریش رایگەیاندبوو ویلایەتەیەكگرتووەكانی هەوڵی كۆتایی هێنان بە سیاسیەتی ” ئەو جەنگانەی كۆتاییان نییە” و هەوڵدەدات هاوبەشی لەگەڵ وڵاتاندا پێكبهێنێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×