چین… لە رۆژێکدا زیاتر لە ٤ ملیۆن پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دەدرێت
  2020-08-06       449       

لە وڵاتی چین لەماوەی رۆژێکدا ٤ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار پشکنینی کۆرۆنا-ی تێپەراند.

ئاوێنه‌: بە گوێرەی بڵاوکراوەیەکی کۆمسیۆنی نێودەوڵەتی جیهانی، رۆژی پێنجشەمە ٢٠ کەیسی نوێ ی کۆرۆنا تۆمارکراوە، سەرەرای ئەوەش هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە.

بە گوێرەی داتاکانی زانکۆی جۆنس هۆپینکس، ئاماری گشتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە چین گەیشتە ٨٨ هەزارو ٣٢٨ کەیس و کە ٤ هەزارو ٦٧٧-یان گیانیان لەدەستداوە.

لە سەرانسەری وڵاتدا نزیکەی ٥ هەزار پەیمانگای تەندروستی و ٣٨ هەزار تەکنیکار-ی تەندروستی لە ژێر فشاری پشکنینەکانن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×