2020-08-10   451     
ئا: لوقمان غه‌فوور
رۆژی 9ی ئاب، نیوزله‌ندا، به‌بۆنه‌ی 100 رۆژ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر نه‌بوونی هیچ كه‌یسێكی تۆماركراوی كۆرۆنا ڤایرۆس، ئاهه‌نگی گێڕا.
به‌پێی رۆژنامه‌ی نیو زله‌ندا، یه‌كه‌م كه‌یسی تۆماركراو كه له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری وڵاته‌كه‌یه‌وه گواستراوه‌ته‌وه، رۆژی 26ی شوباتی 2020 بووه‌و رۆژی 1ی ئایار-یش دوا كه‌یسی تۆماركراوی هه‌بووه. به‌مه‌ش ته‌نیا 65 رۆژ كۆرۆنا ڤایرۆس له وڵاته‌كه‌یدا بڵاوبۆته‌وه. رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی له رۆژی 1ی ئایاره‌وه تا 10ی ئاب، هیچ كه‌یسێكی كۆرۆنا ڤایرۆس له وڵاته‌كه‌ی تۆمار نه‌كراوه.
نیوزله‌ندا پشتی، به سێ فاكته‌ری گرنگ، به‌ستووه بۆئه‌وه‌ی كۆتایی بهێنێت به كۆرۆنا ڤایرۆس، ئه‌وانیش:
1-چاودێریكردنی به‌رده‌وامی سنووره‌كانی كردووه بۆ رێگری له هاتنه ناوه‌وه‌ی كۆڤید-19 بۆ وڵاته‌كه‌ی.
2-دڵنیاییدان و دووركه‌وتنه‌وه‌ی فیزیكی بۆ راگرتنی به‌ركه‌وتن و هاتووچۆیی كۆمه‌ڵایه‌تی.
3-به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پشكنینی تاقیگه‌یی و چاودێریكردنی تێكه‌ڵبوون و كۆره‌نتینه‌كردنی كۆمه‌ڵگه.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ئه‌م رێوشوێنانه كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی هێناوه‌ته‌دی له كه‌یسه‌كان و ژماره‌ی مردن به‌راورد به وڵاتانی تری وه‌ك ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا.
نیوزله‌ندا یه‌كێكه له‌و وڵاته كه‌مه‌ی كه توانیویانه تا راده‌یه‌ك كۆنترۆڵی نه‌خۆشییه‌كه بكه‌ن. جگه له چین كه شوێنی سه‌ره‌كی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه، هه‌ریه‌ك له هۆنگكۆنگ و تایوان و كۆریای باشور و ڤێتنام و مه‌نگۆلیا و ئوسترالیا هه‌وڵیانداوه كۆنترۆڵی كۆڤید -19 بكه‌ن و كه‌میكه‌نه‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موویان كه‌یسی نوێیان هه‌بووه له ماوه‌ی رابردوودا، ته‌نیا تایوان و نیوزله‌ندا نه‌بێت.
ئوسترالیا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی زۆری هه‌بووه بۆ په‌تاكه. ئه‌وه‌ی گرنگه ره‌چاوبكرێت زۆربه‌ی ویلایه‌ته‌كان و هه‌رێمه‌كانی ئوسترالیا هه‌مان دۆخی نیوزله‌ندایان هه‌یه، به‌ڵام ڤیكتۆریا و تا راده‌یه‌كی كه‌متر نیو ساوس ویلز بازدانی گه‌وره تیایاندا رویداوه.
جیاوازی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ نیوزله‌ندا ئه‌وه‌یه كه نیوزله‌ندا تا راده‌یه‌ك پابه‌ندبونێكی پێشوه‌ختی بۆ ستراتیژیه‌تی بنبڕكردن به روونی هه‌یه و به‌وپه‌ڕی تواناوه قه‌ناعه‌تی پێیه‌تی و داخستنێكی بێوینه و به‌رز و پڕ به‌های جێبه‌جێكرد بۆ كۆتایی هێنان به ڤایرۆسه‌كه به‌خێرایی.
ئه‌م جیاوازییه له نێو داتاكاندا ئه‌توانرێت وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی تێر و ته‌واو ببینرێت كه له‌لایه‌ن زانكۆی ئۆكسفۆرده‌وه تۆماركراوه.
كه ئه‌مه‌ش وانه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه له ئه‌زموونی كۆڤید -19 له نیوزله‌ندا.
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌هێزه‌كه‌ی نیوزله‌ندا بۆ په‌تاكه وایكرد كه ژماره‌ی كه‌یسه‌كانی تووشبوون 1560 كه‌یس بێت و مردنیش به‌خۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه 22 كه‌س بێت.
نزمترین تێكڕای مردن له نیوزله‌ندا له نێو داتاكانی رێكخراوی هاریكاری ئابووری و گه‌شه‌پێدان دیار و سه‌رسوڕهێنه‌ره.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ كه‌مترین تێكڕای مردن له‌كاتی داخستنی ته‌واوی سێكته‌ره‌كانی وڵاته‌كه‌دا، تێبینییه‌كه كه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی نه‌كرده سه‌ر كه‌رتی ته‌ندروستی، وێرای ئه‌وه‌ی به دڵنیایی هه‌ندێك ئاسه‌واری تێگه‌تیڤی درێژخایه‌نی جێهێشتووه.
كۆرۆنا ڤایرۆس COVID-19 گروپێكن له ڤایرۆسه درمییه‌كان. ئه‌م ڤایرۆسه به‌به‌رده‌وامی خۆی نوێده‌كاته‌وه، تا له ئه‌نجامدا له‌مانگی 11ی 2019 ڤایرۆسێكی نوێ-ی كۆرۆنا سه‌ریهه‌ڵدا به‌ناوی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس- 2، له‌شاری وۆهان-ی كه‌رتی هێبی وڵاتی چین. تا رۆژی 10ی ئاب، 20ملیۆن كه‌س له‌جیهان تووشی نه‌خۆشییه‌كه بوون و زیاتر له 734 هه‌زار كه‌سیش مردوون.