2020-08-14   719     
سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، له‌ماوه‌ی سێ هه‌فته‌ی داهاتودا ئیسرائیل‌و ئیمارات لەکۆشکی سپی ڕێككه‌وتنی نێوانیان واژۆ ده‌كه‌ن. كۆماری ئیسلامی ئێران-یش دژی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یه.
ئاوێنه: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، میوانداری مەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان ئیسرائیل‌و ئیمارات دەکات کە رەنگە سێ هەفتەی دیکە ئەنجامبدرێت.
دوێنێ پێنجشه‌ممه، دۆناڵد ترەمپ ڕێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی تەواوەتی پەیوەندییەكانی ئیسرائیل‌و ئیماراتی ئاشكراكرد‌و رێككه‌وتنه‌كه بەرێککەوتنی ئەبراھام -رێککەوتنی ئیبراھیم، باوكی سێ ئاینەكە مەسیحی، مسوڵمان، جولەكە- ناودەبرێ.
ترەمپ له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كه‌وه وتی، "ئەو رێککەوتنەی کراوە ساتێکی مێژوییە.. ئەمە ھەنگاوێکی گرنگە بۆ رۆژھەڵاتێکی ئاسودەترو سەقامگیرتر، لەئێستادا بەفرەکە دەتوێتەوە، چاوەڕێی ئەوە دەکەم ژمارەیەکی زیاتری وڵاتانی موسڵمان‌و عەرەب چاو لەئیمارات بکەن."
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم رێککەوتنە سەردانیکردنی شوێنە پیرۆزەکان ئاسانتر دەکات بەتایبەتی مزگەوتی ئەقسا کە موسڵمانان حەز بەبینینی دەکەن".
ترەمپ وتی، "ئیدی ئەمریکا لەرۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکشێتەوەو پێویست ناکات لەوێ بمێنێتەوە، پێویستیشمان بەنەوت نییەو ئیدی لەو ناوچەیە لەھەبونی دۆستانی باش ھیچی دیکەمان پێویست نییەو هەمیشە لەپاڵیان دەبین."
به‌پێی رونكردنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له‌ئەمریكاو ئیسرائیل‌و ئیمارات، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنیامین نەتانیاهو، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل‌و محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئیمارات ئەنجامداوەو تێیدا رێككه‌وتنی نێوان ته‌لئه‌بیب‌و ئه‌بوزبی ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ئەوەش هاتووە، "ئەو رێكەوتنە ئاشتی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاددەكات‌و لەچەند هەفتەیەکی داهاتودا بەرپرسانی ئیسرائیل‌و ئیمارات كۆدەبنەوەو وابڕیارە رێكکەوتنی دوقۆڵی لەبوارەكانی وەبەرهێنان، گەشتیاریی، رۆشنبیری، گەشتی ئاسمانی راستەوخۆ، ئاسایش، پەیوەندییەكان، تەكنەلۆجیا، وزە، تەندروستیی، ژینگەو كردنەوەی باڵیۆزخانە لەهەردولا ئەنجامبدەن."
هه‌رچه‌نده به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكاو ئیسرائیل‌و ئیمارات رێككه‌وتنه‌كه به‌هه‌نگاوێكی گه‌وره‌و گرنگ وه‌سف ده‌كه‌ن، به‌ڵام ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش بێ نه‌یار نییه، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێران‌و فەڵەستین‌و چەند وڵاتێکی عەرەبی، دژی ئەو رێککەوتنەن‌و بەدژایەتییکردنی فەڵەستینی دەزانن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئیمارات‌و ئیسرائیل هه‌نگاوێكی گه‌مژانه‌ی ستراتیژییه كه له‌لایه‌ن ئه‌بوزه‌بی‌و ته‌لئه‌بیبه‌وه نراوه‌و به‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵه‌ش به‌هێزبونی زیاتری به‌ره‌نگاریی له‌ناوچه‌كه لێده‌كه‌وێته‌وه".
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "گه‌لی سته‌مدیده‌ی فه‌له‌ستین‌و سه‌رجه‌م گه‌لانی ئازادیخوازی جیهان هه‌رگیز له‌پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ كیانێكی داگیركار‌و تاوانكاریی وه‌ك ئیسرائیل خۆش نابن".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، "كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌بوزه‌بی بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كیانی زایۆنی به‌ساخته‌و ناشه‌رعی‌و پێچه‌وانه‌ی به‌ها مرۆییه‌كان ده‌زانێت‌و هۆشداریش ده‌دات له‌هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێكی ئیسرائیل له‌هاوكێشه‌كانی ناوچه‌ی كه‌نداوو راشیده‌گه‌یه‌نێت حكومه‌تی ئیمارات‌و سه‌رجه‌م حكومه‌ته‌كانی هاوشێوه‌ی به‌به‌رپرسیار له‌هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی ئه‌و هه‌نگاوه ده‌زانێت".
هاوكات نەبیل ئەبو ردەینیە، راوێژكاری باڵای مەحمود عەباس، سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینی رایگەیاند، سەركردایەتی فەلەستین رێككەوتنی سێقۆڵی نێوان ئیسرائیل‌و ئەمریكاو ئیمارات رەتدەكاتەوەو شەرمەزاری دەكات.
بزوتنەوەی حەماسیش بەشێوەیەكی چاوەڕوانكراو رێككەوتنەكەی رەتكردەوەو رایگەیاند، حزمەت بەدۆزی فەلەستینییەكان ناگەیەنێت.
هه‌روه‌ها رێككه‌وتنه‌كه گروپی نیشتەجێكردنی جولەكەی توڕەكردوە كە دەیانەوێت داگیركارییەكانی ئیسرائیل لەبه‌ری رۆژئاوا بەردەوامبێت، رایانگەیاندووه، "ناتانیاهۆ فێڵی لەئێمە كرد، فێڵی لەنیو ملیۆن دانیشتوی ناوچەكەو سەدان هەزار دەنگدەر كرد".