ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئیماراتی لە ئاوی کەنداو راگەیاند
  2020-08-20       566       
دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند، دەستیان بەسەر کەشتییەکی ئیماراتیدا و دەستەی کەشتیوانەکانی گرتوە، بەهۆی ئەنجامدانی بازرگانی نایاسایی لەو ناوچە ئاویانەی کەنداو کە دەکەوێتە سنوری ئێرانەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لە 17ی ئەم مانگەدا دەستیان بەسەر کەستییەکی ئیماڕاتیدا کردوە و سەرجەم سەرنشیانی کەشتییەکەشیان دەستگیرکردوە، بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەکی نایاسایی هاتوەتە سنورە ئاوییەکانی وڵاتەکەیەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێران لێبوردەیی نیشاننادا لەبارەی زیانگەیاندن بە هاوڵاتییەکانی یاخود بەرژەوەندییەکانی، رێکاری تەواوەتی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتی و کەشتییە ئێرانییەکان لە ناوچەی کەنداو".

13ی ئەم مانگە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئیماڕات و ئیسڕائیل بە سەرپەرشتی وڵاتەکەی گەیشتونەتە رێککەوتنێکی مێژویی بۆ ئاسایكردنەوەی تەواوەتی پەیوەندییەكانی نێوانیان، لەبەرامبەردا ئێران دژایەتی خۆی بۆ ئەو رێککەوتننامەیە دەڕبڕی و بە هۆکاری ئاڵۆزبونی رەوشی ناوچەی کەنداو ناویبرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×