كۆمارییەكان بەڕەسمی "ترەمپ"یان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا كاندیدكرد
  2020-08-24       546       

پارتی كۆمارییەكانی ئەمریكا، ئەمڕۆ دوشەممە، بەشێوەیەكی رەسمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكایان جارێكی دیكە بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەو وڵاتە كاندیدكردەوە، كە بڕیارە رۆژی 3ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسەكانی هەواڵ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، ئەمڕۆ لە كۆنگرەی نیشتمانی حزبەكەیدا دەنگی پێویستی بەدەستهێناوە بۆ ئەوەی بەڕەسمی كاندیدی حزبەكە بێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، كەمێك بەرلە دەنگدانی كاندیدكردنەوەی گەیشتە شوێنی كۆنگرەی حزبەكەی لە ویلایەتی كارۆلینای باكور و بڕیارە لە كۆنگرەكەدا وتەیەك پێشكەش بكات.

هەفتەی رابردوش دیموكراتەكانی ئەمریكا بەڕەسمی جۆ بایدن، سەرۆكی پێشوی ئەمریكایان بۆ هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی وڵات كاندیدكرد.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×